الأربعاء، 11 أبريل 2018

لە گرنگترین ئەرکەکانی سەرشانی موسڵمانان

گرنگیدان بەسوننەتی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم:
لە گرنگترین ئەرکەکانی سەرشانی موسڵمانان گرنگیدانە بەسوننەتی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم وخۆ شارەزاکردن و ڕۆیشتن لەژێر ڕوانگەی سوننەتەکانیدا، چونکە سوننەتی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لەپاش قورئان بە نیگای دووەم دادەنرێت و، تەفسیرو ڕاڤەکەری قورئانی پیرۆزو ڕێبەری ڕوونکەرەوەی ماناو واتا شاراوەکانیەتی، ھەروەک سەبارەت بەم بابەتە خوای گەورە دەفەرمووێت: {بِالْبَيِّنَاتِ وَالزُّبُرِ ۗ وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ}. واتە: {لەگەڵ چەندین بەڵگەو پەڕاوی ئاسمانیدا قورئانیشمان بۆ تۆ نارد، بۆ ئەوەی ڕونی بکەیتەوە بۆ خەڵکی ئەوەی کە بۆیان نێردراوەتە خوارەوە، بەڵکو بیر بکەنەوەو تێبگەن}،
ھەروەھا دەفەرمووێت: {وَنَزَّلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ تِبْيَاناً لِكُلِّ شَيْءٍوَهُدًى وَرَحْمَةً وَبُشْرَى لِلْمُسْلِمِينَ }. واتە: {ئێمە قورئانمان ناردوەتە خوارەوە بۆت کە ڕونکەرەوەی ھەموو شتێکەو، ڕێنمونی و میھرەبانی و موژدەیە بۆ موسڵمانان} .
ھەروەھا دەفەرمووێت: {وَمَا أَنزَلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ إِلَّا لِتُبَيِّنَ لَهُمُ الَّذِي اخْتَلَفُوا فِيهِ ۙ وَهُدًى وَرَحْمَةً لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ }. واتە: {وە ئێمە قورئانمان نەناردوەتە خوارەوە بۆت، مەگەر بۆ ئەوەی ڕوونی بکەیتەوە بۆ خەڵکی ئەوەی کە تیایدا جیاواز بوون، وە تا ڕێنمونی و میھرەبانیش بێت بۆ کەسانێک کە باوەڕ دەھێنن}،
ھەروەھا دەفەرمووێت: {لَّقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِّمَن كَانَ يَرْجُو اللَّهَ وَالْيَوْمَ الْآخِرَ وَذَكَرَ اللَّهَ كَثِيرًا }. واتە: {سوێند بەخوا بەڕاستی لە پێغەمبەری خوادا  بۆ ئێوە ھەیە سەرمەشقی و پێشەوایەتی چاک، بۆ کەسێک بە ھیوای خواو "پاداشتی" ڕۆژی دواییەو زۆریش یادی خوا دەکات}.
ھەروەھا: {فَلۡيَحۡذَرِ ٱلَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنۡ أَمۡرِهِۦٓ أَن تُصِيبَهُمۡ فِتۡنَةٌ أَوۡ يُصِيبَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٌ}.
واتە: {بانگ کردنی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دامەنێن "نابێت" وەک بانگ کردنی خۆتان لە یەکتری "دەبێت بە ڕێزەوە بانگ بکرێت، وەک: ئەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم، یا رسول اللە صلى الله عليه وسلم" بەڕاستی خوا دەزانێ و ئاگادارە بەوانەی لەئێوە "بەبێ مۆڵەت" لە پەنای خەڵکی ترەوە دەردەچن و بەدزییەوە، جا بترسن ئەوانەی پێچەوانەی فەرمانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەکەن، "لە دونیادا" بەڵاو تاقیکردنەوەیان توش ببێت، یان سزایەکی سەختیان "لە دواڕۆژدا" توش ببێت}.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق