• باوەڕداری ڕاستەقینە ئومێدی ھەیە بەوەی خوای گەورە ئامادەی کردووە لە ناز ونیعمەت بۆ باوەڕداران، بۆیە دڵخۆشە بە گەیشتن بەخودا، وە لەمردنیش ناترسێت.
• جولەکە زۆر سوورن لەسەر ژیانی دونیا وحەزیان لێیەتی ئەگەر ژیانێکی بێ ڕێزی وسووک وڕسوایش بێت.
• ھەرکەسێک دژایەتی دۆستە نزیکەکانی خوای گەورە بکات ئەوا بێگومان دژایەتی خوای گەورەی بەرزو باڵای کردووە.
• پشتکردنی جولەکە لە پێغەمبەرێتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) دوای ئەوەی زانیان ڕاستگۆیە و چاک ناسیان بەھۆی ئەو تەوراتەى لەبەردەستیاندا بوو.
• بێگومان ھەرکەسێک سوود لە زانست وزانیاریەکەی نەبینی ئەوا دروستە بە نەزان و جاھل وەصف بکرێت، چونکە لە نەزان و جاھل دەچێت لە نەزانیەکەیدا.
--------------------

