وه‌حی له‌سه‌ر ئافره‌تێك دێته ده‌نگ وداكۆكی له‌سه‌ر ده‌كات - كوردی سۆرانی - موحه‌مه‌د جه‌میل زینۆ: ووتارێكه وه‌رگێڕراوه له په‌رتووكی (ڕێزی ئیسلام بۆ ئافره‌تان ) له نووسینی شێخ محمد جه‌میل زینۆ، ناوه‌ڕۆكی ووتاره‌كه‌ش باس له : وه‌حی له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه دابه‌زی و پشتگیری وپاڵپشتی ئه‌م ئافره‌ته باوه‌ڕداره خواناسه‌ی كرد (خه‌وله‌ی كچی ثهعلهبه ) كاتێك سكاڵای له مێرده‌كه‌ی كرد لای خوای گه‌وره له به‌رده‌م پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) و گفتۆگۆی كرد له‌گه‌ڵیدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕوویداوه له‌نێوان ئه‌وه و مێرده‌كه‌یدا، ئه‌وه بوو خوای گه‌وره ومیهرهبان خێرا وه‌ڵامی سكاڵاكه‌ی دایه‌وه وله‌سه‌ری هاته ده‌نگ، ئه‌مه‌ش داب ونه‌ریتی ئافره‌تانی موسڵمان بوو هه‌ركاتێك ڕووبه‌ڕووی شتێك بوونایه‌ته‌وه خێرا سكاڵای خۆیان ده‌هێنا بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) وهاواریان بۆ لای په‌روه‌ردگار ده‌برد و له‌هیچ كه‌سێكی تر نه‌ده‌پاڕانه‌وه...
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق